کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی له‌ سه‌ر دادگاى فیدراڵى عیراق هاته‌ ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی له‌ سه‌ر دادگاى فیدراڵى عیراق هاته‌ ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باره‌ى دادگاى فیدراڵى عیراقه‌وه‌ پەیامێک بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گەیه‌نێت، پشتیوانیی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە و هەموو ناوزڕاندن و مامەڵەیەکی خراپیش بەرامبەر دادگاکە رەتدەکەینەوە.

دەقی پەیامەکە:

سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی یەکێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی سیستمی دیموکراسیی و رەوتی حوکمڕانی وڵاتانی پێشکەوتوو. چەسپاندنی سەروەریی یاسا و دادپەروەریی لە پایەکانی سەقامگیری سیاسیی و کۆمەڵایەتیین کە زامنی مافی هاوڵاتییان و کۆمەڵگەیە لە عیراق و هەرێمی کوردستان.

لە کاتێکدا ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و رۆڵی لە پاراستنی دەستوور، دادپەروەریی و سیستمی دیموکراسیی دووپات دەکەینەوە، هەموو ناوزڕاندن و مامەڵەیەکی خراپیش رەتدەکەینەوە بەرامبەر دادگای باڵای فیدراڵی، کە دادگایەکی سەربەخۆ و پیشەییە کە بەشداری کارایە لە پاراستنی سیستمی سیاسیی لە عیراقدا و پاراستنی سەربەخۆیی ئەوەش لەقوڵایی ئەرکە دەستووریی و نیشتمانییەکانە.

دەسەڵاتی دادوەریی عیراقی بە سەربەخۆییەکەی ناسراوە و رێزگرتن لەوسەربەخۆییەش رەنگدانەوەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە و فاکتەرێکی گرنگە کەهاوڵاتییان لەسایەیدا هەست بەسەقامگیری، ئاسایش، ئۆقرەیی و زامنی مافەکانیان دەکەن.

با پێکەوە کاربکەین بۆ بەهێزکردنی روحییەتی هانابردن و رێزگرتنی رەها بۆ یاسا، سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەریی جێگیر بکەین، کە سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگی هەبووە لە چەسپاندنیدا لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان