گێتی

رووسیا و چین ڤیتۆیان لە دژی پڕۆژە بڕیارێکی ئەمریکا بەکارهێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 رووسیا و چین ڤیتۆیان لە دژی پڕۆژە بڕیارێکی ئەمریکا بەکارهێنا

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ هه‌ینى 22ی ئازاری 2024، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی له‌ سه‌ر دۆخی غەززە بەڕێوەدەچێت و وڵاتانى رووسیا و چینیش ڤیتۆى پرۆژە بڕیارێکی ئەمریکایان كرد.

لە ئەنجوومەنی ئاسایش، نوێنەری چین وه‌ك رەخنە لە هەڵوێستی ئەمریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئەگەر ئەمریکا راستدەکات دەیتوانی پرۆژە بڕیارەکەی بە شێوەیەک بخستایەتەڕوو کە کێشەکەی چارەسەربکردایە، بەڵام ئەو تەنیا داوای ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان دەکات.

راشیگه‌یاند، داواکارین چارەنووسی گیراوە فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان یەکلابکرێنەوە و دەمانەوێت جەنگ بەبێ هیچ مەرجێک رابگیرێت و کۆتایی بە کوشتار بهێنرێت.

هاوكات، نوینەرانی رووسیاش رایانگه‌یاندووه‌، هەوڵەکانی ئەمریکا لەم پڕۆژە بڕیارە بۆ پەیداکردنی کاتی زیاتر و دوورخستنەوەی ئیسرائیلە لە سزاکانی.

دەقی پڕۆژە بڕیارەکەی ئەمجارەی ئەمریکا بریتیبوو لە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێژەی گرنگی راگرتنی جەنگ لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی سیڤیل و سەرجەم لایەنەکانی دیکە دیاری دەکات، هەروەها رێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بدرێت، رێژەی ناکۆکییەکان و کارەساتە مرۆییەکان کەمبکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی لە هەوڵە دبلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن کە بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان دەدرێن.


پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان