کوردستانی
له‌به‌ر خراپی بارودۆخى خوێندكاران سێ زانكۆ بایكۆتى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بایكۆتى ده‌وام به‌رده‌وامه و له ئێستادا هه‌ر یه‌ك له خوێندکارانی زانکۆکانی هەڵەبجە و چەرموو و راپەڕین بایکۆتی خوێندنیان کردووه و رایده‌گه‌یه‌نن، له‌به‌ر بارودۆخى خراپی خوێندكاران، به‌مجۆره ناتوانن ده‌وام بكه‌ن.
لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری، بە دەنگی زۆرینەی خوێندکاران بڕیاریانداوە تاوەکو 1ی نیسان بایکۆتی خوێندن بکەن، ئەگەر بارودۆخی ئابووری بەمجۆرە بەردەوام بێت، تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان بایکۆت بەردەوامدەبێت.
له لایه‌كى تره‌وه هەرمان كامیل، وتەبێژی نوێنەرانی زانكۆی چەرموو رایگه‌یاند، لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی بۆ هاوڕێ و خوێندكارەكانمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی خوێندن تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان.
هاوكات، خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین و کەمپی قەڵادزێش باسیان له‌وه كردووه، لەم دۆخەی ئێستادا ناتوانن دەوام بکەن بۆیه ئه‌وانیش بڕیاری بایکۆتیان داوە.
پ ح ع