کوردستانی
زانیاریی نوێ له‌باره‌ى كاتى دابه‌شكردنى مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
زیاتر له 50 رۆژه بەسەر دابەشکردنى مووچەدا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی‌ش ده‌ڵێت، له هەرکاتێكدا بەغدا پارەى تر رەوانەى هه‌رێم بكات، بڕیار لەسەر دابەشکردنى دەدرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانین سبەینێ یەک شەممە یان رۆژى دووشەممە، وەزارەتى دارایى عیراق، بڕیار لەسەر ناردنى پارەى تر بدات بۆ مووچە.
وتیشى، دواى ئه‌وه‌ى وەزارەتى دارایى عیراق داواى کۆدى هێزەکانى ناوخۆ و پێشمەرگە و سێ سەرۆکایەتییەکەى کردووە، رۆژى 5 شەممە ئەو کۆدانە رەوانەى وەزارەتى دارایى عیراق کران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له هەرکاتێكدا بەغدا پارەى تر‌ى رەوانەکرد، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیار لەسەر بڵاوكردنه‌وه‌ى خشتەى مووچە و دابەشکردنى دەدات.
زیاتر له 50 رۆژه بەسەر دابەشکردنى مووچەدا تێپه‌ڕیوه و سەرەڕاى ئەوەى به‌غدا بڕى 599 ملیار و 622 ملیۆن دینارى ره‌وانه‌ى هه‌رێم كردووه بۆ مووچە، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات.
پ ح ع