گێتی
چوار تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى هێرشه‌كه‌ى مۆسكۆ ده‌ستگیر كران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کۆشکى کرێملن لە رووسیا، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شەوى رابردووى مۆسکۆ، ده‌ستگیركردنى 11 گومان‌لێکراو راده‌گه‌یه‌نێت، كه چوار كه‌سیان تۆمەتبارى سەرەکى هێرشه‌كه‌ن.
رووسیا ئەلیەوم لە کۆشکى (کرێملن)ەوە بڵاوى كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئەلکسەندەر بۆرتنیکۆف، بەڕێوەبەرى دەستەى ئاسایشى فیدراڵیى رووسیا، سەرۆکى وڵاته‌كه‌ى ڤیلادیمیر پوتن،ى ئاگادارکردووه‌تەوە له ده‌ستگیركردنى 11 کەس کە چوار كەسيان تۆمەتبارى سەرەکین به هێرشەکەى سەر هۆڵى کرۆکۆس سیتی لە شارى مۆسکۆ.
له لایه‌كى تره‌وه، لیژنەى لێکۆڵینەوەى رووسیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئه‌و تۆمەتبارانه لە نزیک سنوورى ئۆکرانیا دەستگیرکراون.
هاوكات، بەپێى راگەیەندراوەکەى کرێملن، ژمارەى قوربانییەکان بۆ 93 کوژراو به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى دوێنێ، لە شارى مۆسکۆى پایتەختى رووسیا، له‌لایه‌ن ژمارەیەک چەکدار هێرش کرایه سەر هۆڵێکى ئاهەنگگێڕان، بەو هۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون، له دواى ئه‌وه‌ش رێکخراوى داعش بەرپرسیارێتى خۆى له هێرشه‌كه راگەیاند.
پ ح ع