کوردستانی
هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى خوێندكارانى چه‌ند زانكۆیه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بارودۆخى خراپى دارایی و پێنه‌دانى ده‌رماڵه‌كانیان، بایكۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكارى دابەشنەکردنى ده‌رماڵه بۆ نەبوونی سیولە لە بانکەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئەمڕۆ شەممە23ى ئازارى 2024، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری، رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی دەرماڵەی هەموو خوێندکارانمان ئەنجام داوە.
وتیشى، بەڵام هۆكارى دابەشنەکردنى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نەبوونی سیولە لە بانکەکان کە لە دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی ئێمەدا نییە.
د. توانا نەجەف، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جیاکاری لە پێدانی دەرماڵە لەنێوان پارێزگاکاندا نەکراوە به‌ڵام بەپێی بوونی پارەی نەختینەیی لە بانکەکان، له ئێستادا زانکۆ هەیە دەرماڵەی مانگه‌كانى 10 و 11ی وەرگرتووە، وه زانکۆ هەیە تەنیا دەرماڵەی مانگی 10ی بۆ خەرجکراوە.
پ ح ع