گێتی
ئێران په‌یامێكى بۆ رووسیا نارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران له باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر مۆسكۆى پایته‌ختى رووسیا رایگه‌یاند، شەڕێکی هاوبەش و کاریگەر دژ بە تیرۆر پێویستی بە هەنگاوی جددی و بێ جیاکاری هەیە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند " بە توندی کردەوە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ ئیدانە دەکەین".
وتیشى "ئه‌و شه‌ڕه هاوبه‌ش و كاریگه‌ر دژ به تیرۆرستان پێویستى به‌كارى پێكه‌وه‌یی و هه‌نگاوى جدى هه‌یه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى".
ئێران و رووسیا دوو ده‌وڵه‌تى هاودۆستن و له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندینجار پوتینى سه‌رۆكى رووسیا سه‌ردانى ئێرانى كردووه و مێژوویه‌كى دێرینیان له كارى پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگى هه‌یه.
ع،ه