راپۆرت
چۆن یه‌كێتى عه‌رشى پارتى هه‌ڵته‌كاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى رابردوو، پارتى به‌شێوه‌یه‌كى تاكڕه‌وانه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرس و رای لایه‌نه‌كان بڕیارى ده‌دا و كارى ده‌كرد، دوابه‌دواى هاتنى چه‌ندین كه‌سى نوێ له‌ناو یه‌كێتى، پاشاگه‌ردانى پارتییان راگرت و به‌شێوه‌یه‌كى له‌سه‌رخۆ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا عه‌رشى پارتییان هه‌ڵته‌كاند.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى له‌سه‌رخۆو لێزانانه، توانى ئه‌و باڵاده‌ستى و پاشاگه‌ردانى و تاك لایه‌نه‌ى پارتیی دیموكراتیی كوردستان بوه‌ستێنێن و وا له‌و حزبه بكات تووشى شڵه‌ژانى سیاسى بكات.
له ماوه‌ى ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا، یه‌كێتى دوو رادیۆى به پارتى كردووه، دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو، دادگاى فیدراڵیی كورسى پێكهاته‌كان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى پارتى بوون هه‌ڵیوه‌شاندنه‌وه، هه‌فته‌ى رابردوو مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه رایگه‌یاند، به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، یه‌كێتیش دوپاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى له واده‌ى خۆى كرده‌وه، دوا به‌دواى ئه‌وه، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى رایگه‌یاند "به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن".
له لایه‌كى تره‌وه، شه‌وى رابردوو پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، هه‌رزوو یه‌كێتى وه‌ڵامى به‌یاننامه‌كه‌یان دایه و دواى چه‌ند كاتژمێرێك وته‌بێژى حكومه‌ت به ناچارى پۆسته‌كه‌ى خۆى سڕییه‌وه.
به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى وه‌ك جاران نه‌ماوه و ده‌ستوقاچى به‌ستراوه، ناتوانێت ئه‌وه‌ى بیه‌وێت یان مه‌یلى بۆى هه‌بێت بیكات، ئه‌و سه‌رده‌مى پاشاگه‌ردانییه كۆتایی هاتووه و پارتى به‌وه تووشى شڵه‌ژانبووه".
وتیشى "له‌وه‌ته‌ى پارتى هه‌یه هێنده‌ى ئێستا خۆى به كه‌مى نه‌دیووه، به‌ڵام چیتر رێگه به‌و حزبه نادرێت سه‌ربه‌خۆیانه كار بكات، كاتێك ده‌بینێت دادگاى فیدراڵیی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك بڕیاریداوه، پارتى تووشى كێشه كردووه، یه‌كێتیش چیتر رێگه نادات پارتى به‌و جۆره‌ى بیه‌وێت مامه‌ڵه بكات".