جیهانی
ئێران داوای پارەی لە هاوڵاتیان كردووە بۆ نەخۆشخانە و كڕینی دەرمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی سایتە كوردییەكان، حكومەتی ئێران لە ناوچە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای پارەی لە هاوڵاتیان كردووە بۆ كڕینی پێویستی پزیشكی.
رۆژی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە چەند ناوچەیەكی سنوری شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای پارەیان لە هاوڵاتیان كردووە بۆ كڕینی پێویستی پزیشكی و دەرمان و كردنەوەی نەخۆشخانە.
ئەوەشیان باسكردووە "هێزە ئەمنییەكان بە هاوڵاتیانیان وتووە حكومەت توانای دابینكردنی پێویستییەكانی نییە و دەبێت ئێوە لەو دۆخە هاوكاری حكومەت بكەن".
لە وڵاتی ئێران تائێستا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا سەرو 35 هەزاری تێپەڕاندووە.