کوردستانی
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت چى رووده‌دات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژنامه‌نووس و چاودێرێكى سیاسیی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و ئه‌نجام نه‌درێت، ئیتر زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه ئه‌گه‌رى دروستبوونى دۆخێكى ناسه‌قامگیرى سیاسیی و سه‌ربازیى و ئه‌منى هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان.
د. یادگار عه‌لى، رۆژنامه‌نووس و چاودێرى سیاسیی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت، ئیتر به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌سته‌م ده‌بێت، چونكه وه‌زیرانى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌ردانى به‌غدایان كردووه و باسیان له‌وه‌كردووه، به وته‌ى خۆیان به مه‌به‌ستى دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى ئارام، هاوینى ئه‌مساڵ ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپاى عیراق و حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر پارتى كرێكارانى كوردستان ( په‌كه‌كه) ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وتیشى، ئه‌وه‌ش دوور نییه دۆخێكى ناله‌بار و ناسه‌قامگیرى سیاسیى و سه‌ربازیى و ئه‌منى رووبه‌رووى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه و ئه‌وكات پاساوه‌كان به‌هێزترده‌بێت بۆ ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن و دواخستنى بۆ كاتێكى تر، كه ره‌نگه بكه‌وێته كاتى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى عیراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها ئه‌و دواكه‌وتنه زۆره له واده‌ى هه‌ڵبژاردن، كاریگه‌رى زۆر خراپى له‌سه‌ر دیموكراسییه‌ت و شه‌رعییه‌تى داموده‌زگاكان ده‌بێت و هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى مه‌ترسیی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به نووسراو و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، داواى دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنیان كردووه، به‌ڵام كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق سوورن له‌و واده‌یه‌دا كه رۆژى 10ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵى بۆ دیاریكراوه، به‌ڕێوه‌بچێت و رایانگه‌یاندووه، ئاماده‌كارى ته‌واوشیان كردووه، هاوكات لایه‌نه‌كانى تریش گرفتیان نییه له به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌دا.
پ ح ع