کوردستانی

فاروق عه‌لى: له‌ دهۆك و هه‌ولێر شتێك نییه‌ به‌ناوى ئازادى راده‌ربڕین

مەودا میدیا - سلێمانی |


فاروق عه‌لى: له‌ دهۆك و هه‌ولێر شتێك نییه‌ به‌ناوى ئازادى راده‌ربڕین

مه‌ودا میدیا-


ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند، له‌ دهۆك و هه‌ولێر شتێك نییه‌ به‌ناوى ئازادى راده‌ربڕین، ده‌شڵێت، بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیی ته‌نها زه‌ره‌رى
پارتییه‌.

فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند "ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دواخستنی بەبیانووی جیاواز و ناتەبایی لایەنە کوردییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و ژمارە و شێوازی کۆتاکان و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران ،ئەوخاڵانەبوون کە رای جیاوازیان لەسەر بوو،ئەمانە وایان کرد بەهۆی سکاڵای هەندێ لایەن لەسەردواکەوتنی هەڵبژاردنەکان دادگای فیدڕاڵیی چەند بڕیارێک دەربکات".

باسى له‌وه‌شكرد "بریارەکانی دادگای فیدراڵیی هەست ناکرێ زەرەری بۆ قەوارەی هەریم هەبێت بەڵام بێگومان بەتایبەت ئەوەی پرسی یاسای هەڵبژاردن و کۆتاکانە لەزەرەری پارتيیەو ئەوەشە بەشێوەیەکی سەرەکی وای کردوە پارتی بڕیارەکانی دادگا رەتبکاتەوە".

وتیشى" له‌دهۆك و هه‌ولێر شتێك نییه‌ به‌ناوى ئازادى راده‌ربڕین، چونكه‌ رێگه‌ نادرێت فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و پارێزگایانه‌ خۆپیشاندان بكه‌ن و به‌ ئازادى باسى بێ مووچه‌یی بكه‌ن".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان