گێتی

13 ملیۆن هاوڵاتیی له‌ سووریا خۆراكى پاكیان نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


13 ملیۆن هاوڵاتیی له‌ سووریا خۆراكى پاكیان نییه‌

مه‌ودا میدیا-


رێكخه‌رى كاروبارى مارۆیی له‌ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاندووه‌، له‌ سووریا نزیكه‌ى 13 ملیۆن هاوڵاتییان خۆراك پاك و ته‌ندروستییان به‌ده‌ست ناگات.

ئادەم عەبدولمۆلی،ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاند " لانیکەم 12 ملیۆن و 900 هەزار کەس لە سووریا بەدەست بێبەشی خۆراکەوە دەناڵێنن".

باسى له‌وه‌شكرد "زیاتر لە 7 ملیۆن سووری ئاوارەبوون لە ناوخۆی ئەم وڵاتە و نزیکەی هەمان ژمارەش پەنایان بۆ وڵاتانی دیکە بردووە، زۆربەیان لە وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا، ئوردن و لوبنانن".

وتیشى " هێشتا ململانێکان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا مەترسیدارن، لەم دواییانەشدا خێرایی ململانێکان زیادیکردووە بەتایبەت لە باکووری ئەم وڵاتە".

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە