کوردستانی

مامۆستایانى ناڕازى حكومه‌تیان تووشى كێشه‌ كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانى ناڕازى حكومه‌تیان تووشى كێشه‌ كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

مامۆستایه‌كى ناڕازى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى مووچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوێستى توندمان ده‌بێت.

سامان عه‌لى، ئه‌ندامى مامۆستایانى ناڕازى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌غدا ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ناردووه‌ و حكومه‌تى هه‌رێم به‌ فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گرتووه‌ و دابه‌شى ناكات".

وتیشى "له‌ رۆژانى داهاتوو هه‌ڵوێستى توندومان ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ى حكومه‌ت و برسیكردنى خه‌ڵكى هه‌رێم و مووچه‌خۆر".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌ژمارى من ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ژماره‌ى نین و داوا ده‌كه‌ین یه‌كێتى له‌ سنورى سلێمانى رایبگرێت، ئه‌و فشاره‌ش حكومه‌تى تووشى كێشه‌ كردووه‌ و به‌غداش ئاماده‌ نییه‌ كارى پێ بكات".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب