گێتی

ژماره‌ى كوژراوانى فه‌له‌ستین گه‌یشته‌ سه‌رو 32 هه‌زار كه‌س

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌ى كوژراوانى فه‌له‌ستین گه‌یشته‌ سه‌رو 32 هه‌زار كه‌س

مه‌ودا میدیا-


وەزارەتی تەندروستی كەرتی غەززە بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ژماره‌ى كوژراون به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

وەزارەتی تەندروستی كەرتی غەززە رایگەیاند " لە 7ی ئۆكتۆبەرى ساڵى رابردووه‌وه‌ كه‌ هەڵمەتی سەربازیی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە ده‌ستیپێكردووه‌، 32 هەزار و 226 فەلەستینی كوژراون و 74 هەزار و 518 كەسی دیكەش برینداربوون".

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 84 فەلەستینی كوژراون و 106 فەلەستینی بریندار بوون.

سوپاى ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى بۆردوومانى كه‌رتى غه‌ززه‌ ده‌كات و شوێنى نیشته‌جێبوون و شوێنى گشتى و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كات ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ده‌كوژرێن.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە