کوردستانی
كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێ بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ ئاسمان هه‌ور و نمه‌باران ده‌بێت و به‌فریش له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.
به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى "سبه‌ینێ سێشه‌ممه، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە".
هەروەها" بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت، پاشان کەش لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە، لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15
سلێمانی :13
دهۆک : 11
زاخۆ : 10
هەڵەبجە : 13
کەرکوک : 18
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17
ع،ه