کوردستانی

هیچ مامۆستایەكی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ لە ئاسایش نەماوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ مامۆستایەكی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ لە ئاسایش نەماوەتەوە

مەودا میدیا
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هیچ مامۆستایەك دەستگیر نەكراوە و هیچ كەلوپەلێكی مامۆستایانیش دەستی بەسەردا نەگیراوە لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا. 

سەرچاوەیەك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ، ژمارەیەك لە مامۆستایان لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە بانگهێشتكران بۆ پرسیاركردن، بەڵام هەندێك سەرچاوە وایان بڵاوكردەوە كە دەستگیر كراون.  

 وتیشی، سەرجەم ئەو مامۆستایانە دوای ئەوەی چەند پرسیارێكیان ئاراستە كراوە چوونەتەوە ناو ماڵ و مناڵی خۆیان و هیچ مامۆستایەكیش لە بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش نەماونەتەوە. 

باسی لەوەشكرد، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لە ئازاردانی مامۆستایان لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەكەن، چونكە بەهیچ شێوەیەك هیچ مامۆستایەك  ئەشكەنجە و ئازار نەدراوە. 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان