کوردستانی

پرۆژەیەكی گرنگ لە رانیە تەواو دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەیەكی گرنگ لە رانیە تەواو دەبێت

مەودا میدیا- 
پرۆژەی پردی دەربەندی رانیە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە تەواوی دەكرێتەوە و دەكەوێتە خزمەتی هاوڵاتییانی سنورەكەوە. 

تارق خدر، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەو پرۆژەیە گرنگییەكی زۆری بۆ ناوچەكە هەیە، چونكە بە رێگایەكی كورتتر لەوەی پێشوو دەڤەری راپەڕین بە قەزای دووكان و سلێمانییەوە دەبەستێتەوە. 

وتیشی، لە رووی كشتوكاڵی و بیناسازیشەوە گرنگی تایبەتی هەیە، چونكە ئەو پردەی پێشتر هەبووە بەهۆی كۆنییەوە نەدەتوانرا باری قورس و ئامێری قورسی بەسەردا تێپەڕێت و تەنها ئۆتۆمبێلی بچووكی بەسەردا تێپدەپەڕی، بەلام بە كردنەوەی ئەو پردە نوێیە هەموو ئەو كێشانە چارەسەر دەبن و ناحیەی بنگردیش بە تەواویی لە رووی كشتوكاڵییەوە دەبوژێتەوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پردەكە لە ساڵی 2020 ەوە بە بڕی 12 ملیار و 400 ملیۆن دینار كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەبوایە لەماوەی یەك ساڵدا تەواو بكرایە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی تەواوكردنەكەی چوار ساڵی خایاندووە و تائێستاش لەسەدا 97ی كارەكانی تەواو بووە. 

باسی لەوەشكرد، درێژیی پردەكە 408 مەتر و پانی 15 مەتر و بەرزییەكەشی 25 مەترە و لەلایەن كۆمپانیای ئامانجەوە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی راپەڕین جێبەجێكراوە.  
ئ پ




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان