کوردستانی
كارەبا دەگەیەنرێتە سەرجەم گوندەكانی گەرمیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای تەواوبوونی پرۆژەیەك كە ئێستا لەبواری جێبەجێكردندایە لە گەرمیان هیچ گوندێك نامێنێتەوە كە كارەبای نیشتمانیی پێنەگەیشتبێت.
ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند، زۆربەی گوندەكانی سنوری گەرمیان كارەبای نیشتیمانییان پێگەیشتووە تەنها 24 گوند نەبێت كە كاركردن بۆ گەیاندنی كارەبا بۆ ئەو گوندانەش ئێستا بەردەوامە.
وتیشی، ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە بڕی نزیكەی چوار ملیار دینار پرۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ ئەو 24 گوندە جێبەجێدەكات كە تائێستا كارەبایان پێنەگەیشتووە و بە تەواوبوونی پرۆژەكەش هیچ گوندێك نامێنێتەوە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كە كارەبای نیشتمانیی پێنەگەیشتبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پرۆژەكە قۆناغێكی باشی بڕیوە و تائێستا 10 لەو گوندانە ستوونی كارەبایان بۆ دانراوە و دوای دانانی ستوون بۆ سەرجەم گوندەكانیش كاری بەستنی سیمی كارەبا دەستپێدەكات.
ئ پ