گێتی
حەماس پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەست دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بزوتنەوەی حەماس پێشوازی لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كە بڕیاریدا بە راگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ لەو شەڕەی كە كەرتی غەززەی وێران كرد و دانیشتوانەكەی گەیاندە لێواری مەرگ.
لە بەیاننامەیەكدا دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایش، بزوتنەوەی حەماس پێشوازی لە بڕیارەكە كرد و ئامادەییشی دەربڕی بۆ پرۆسەی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان لە بەرامبەر ئازادكردنی دەستگیركراوانی فەلەستینیی.
بزووتنەوەكە دەڵێت، جەخت دەكەینەوە لەسەر پێویستیی گەیشتن بە ئاگربەستێكی هەمیشەیی كە ببێتە هۆی كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەزززە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان لە كەرتی غەززە.
هەر لە بەیاننامەكەدا بزوتنەوەی حەماس داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش كردووە فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ پابەندبوون بە ئاگربەستەكە و راگرتنی شەڕی جینۆساید و پاكتاوی نەتەوەیی دژی هاوڵاتییانی غەززە.
ئ پ