گێتی
ئهمریكا و عیراق هاوبەشى گرنگ و ستراتیژى یەکترن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی عیراق لەبارەگای سەرەکی وەزارەتی دەرەوە لە واشنتن كۆبوونهوه و رایانگهیاند، ههردوولا هاوبەشێکى گرنگ و ستراتیجى یەکترن.
لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا لەپاش کۆبوونەوەکە، ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژهى بهوهكرد، كۆبوونەوەكهمان بەشێکە لە ستراتیژى پەیوەندییەکانى نێوانمان و ئێمە، عیراق وەک بەشێکى گرنگ لە ئارامى ناوچەکە دەبینین و پەیوەندییەکى چڕوپڕمان لەگەڵ عیراقدا هەیە.
وتیشى، له کۆبوونەوەکەمان، پرسى وزە و ئاو و کەشوهەوا و ئاڵنگارییەکانى ناوچەکەمان تاوتوێ کرد.
هاوكات فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عیراق رایگهیاند، ئێمە و ئەمریکا هاوبەشێکى گرنگ و ستراتییژى یەکترین و بەهاوبەشى لەگەڵ ئەمریکا داعشمان تێکشکاند.
وتیشى، ئهمریكا هاوکارمان دەبێت لە بوونیادنانەوەى عیراق.
پ ح ع