کوردستانی
پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من كێشه‌ى هه‌یه و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌سته‌مه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى وه‌فده‌كه‌ى پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى یه‌كێتیی و پارتى كۆبوونه‌وه و هه‌وڵیاندا ئه‌وان پاڵپشتیان بن، ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هەژماری من دوو کێشەی سەرەکی هەیە و چارەسەرکردنیان ئاستەمە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئەمڕۆ وەفدێکی (هەژماری من) بەمەبەستی خستنەڕووی وردەکاری پرۆژەکەیان هاتنە ئەنجومەنی نوێنەران، پێیمان راگەیاندن پڕۆژەی (هەژماری من) دوو کێشەی گەورەی هەیە، کە چارەسەرکردنیان ئەستەمە.
ده‌شڵێت، کێشەکانی هەژماری من کە بەربەستە عیراق کاری پێ‌بکات بریتین لە:
یەکەم: کێشەی یاساییە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی (تەوتین) لە رێگای بانکە فیدراڵییەکانەوە دەکرێت، واتا(رەشید، رافیدەین، TBI) نەک بانکی تر.
دووەم: متمانەی خەڵک، مووچەخۆرانی هەرێم ئەم پڕۆژەیە رەتدەکەنەوە، لەپرۆسەی بانکییدا متمانە لەنێوان بەشداربوو و بانک زۆر گرنگە، وە مووچەخۆر هەقی خۆیەتی بتوانێ چ بانکێک هەڵدەبژێرێت.
پ ح ع