جیهانی

ئێران لە سەدا 20ی بودجەكەی بۆ كۆرۆنا تەرخان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران لە سەدا 20ی بودجەكەی بۆ كۆرۆنا تەرخان دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەدا 20ی بودجەی وڵاتەكەمان بۆ ئەو نەخۆشیە تەرخان دەكەین.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی بنكەی نیشتمانی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا رایگەیاندووە "بەپێی دواین ئامارەكان تادێت تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران روو لە زیادبوونەوە و پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن".

ئاماژەی بەوەشكردووە "راستە ئێمە لە هەلومەرجێكی خراپداین و گەمارۆ خراوەتەسەرمان، بەڵام ئەمە مانای كەوتن نییە و ئێمە لە سەدا 20ی بودجەی وڵاتەكەمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكەین".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "بۆ جیهانی دەسەلمێنین كە 100 هەزار ملیار تمەن بۆ رووبەڕووی كۆرۆنا تەرخان دەكەین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان