کوردستانی

هاتوچۆى سلێمانى بڕیار ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆى سلێمانى بڕیار ده‌دات

مه‌ودا میدیا-


دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامى كردووه‌، بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ ده‌وامكردن.

عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ ئه‌فسه‌رو فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌ به‌هۆى دواكه‌وتن و نه‌دانى مووچه‌كانیان".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستبكرێت به‌ ده‌وامكردن، به‌ڵام تا ئێستا بڕیارى كۆتایی له‌و باره‌وه‌ نه‌دراوه‌، هه‌ركات بڕیارى ده‌وامكردن درا هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ چ رۆژێك په‌یوه‌ندى به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌و كاره‌كانیان رایی بكه‌ن".

ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌یه‌ چه‌ندین فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و قوتابخانه‌ى سلێمانى به‌هۆى نه‌دانى مووچه‌ كه‌ ماوه‌ى دوو مانگه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌ ده‌ستیان به‌ بایكۆت كردووه‌ و ده‌وام ناكه‌ن.

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان