کوردستانی

كۆی بڕیارەكانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆی بڕیارەكانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكەش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە دەست بكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەكاریش بكەن بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی سێ.  

وتیشی، بڕیارمانداوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەستبكات بە تەرخانكردن و دابەشكردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە تاوەكو ئێستا لە حكومەت سوودمەندنەبوون. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، چەند بڕیارێكی تریان دەركردووە لەوانەش، داشكاندن لە پارەی كەڵەكەبووی كارەبا بە رێژەی 20% ، داشكاندنی 20% لە سزای كەڵەكەبووی هاتوچۆ، داشكاندنی 50% لە رسووماتی هێنانی گۆشت، داشكاندنی 20% لە كرێی خوێندنی پارالێل لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان، لێخۆشبوونی سزا لە داوكەوتنی بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، راسپاردنی وەزارەتی شارەوانی بۆ داشكاندنی رسووماتی كەڵەكەبووی ئاو بە رێژەی 20% ، داشكاندنی رسووماتی شارەوانی بەتایبەت كرێی كرێچییەكانی وەزارەتی شارەوانی ئەوانیش بە هەمان شێوە بە رێژەی 20% و لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، كاسبكاران و كەمدەرامەتان.  

ئ پ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان