کوردستانی
وه‌زاره‌تى دارایی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سه‌ر نه‌هاتنى ناوى ئه‌و شوێنانه‌ى لیستى مووچه‌ى ئه‌مڕۆ كه بڵاوكرایه‌وه، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاودەکەینەوە.
دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی:
سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی رۆژی 28ی ئەم مانگەدا نەهاتبوو، هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاودەکەینەوە و لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی
پ ح ع