کوردستانی

كارمه‌ندانى ته‌ندروستیی بایكۆتى ده‌وام ده‌شكێنن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارمه‌ندانى ته‌ندروستیی بایكۆتى ده‌وام ده‌شكێنن؟

مه‌ودا میدیا-

به‌ پێى ئه‌و لیسته‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاوى كرده‌وه‌، بڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شبكرێت، سه‌رۆكى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندورستییش رایده‌گه‌یه‌نێت، دواى وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌مان، رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ ده‌وام و بایكۆت ده‌شكێنین.

هاوژین عوسمان، سه‌رۆكى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندورستیی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، مه‌رجى ئێمه‌ بۆ شكاندنى بایكۆتى ده‌وام ئه‌وه‌یه‌ مووچه‌ى مانگى دوو وه‌ربگرین و به‌ڵێنى ئه‌وه‌شمان پێبده‌ن پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان مووچه‌ى مانگى سێ وه‌ربگرین.

وتیشى، دواى ئه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ مووچه‌كه‌مان وه‌رگرت، رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌  ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ ده‌وام و بایكۆت ده‌شكێنین.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ به‌ده‌وامیش چاوه‌رێى به‌ڵێنى پێدانى مووچه‌یه‌كى ترین، پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان.

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێك له‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستیی سنورى پارێزگاى سلێمانى، به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌كانیان زیاتر له‌ 50 رۆژ و راگرتنى ئه‌وه‌ پاره‌یه‌ى به‌غدا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌، بایكۆتى ده‌وامییان راگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى دارایی لیستى مووچه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ و رۆژى شه‌ممه‌ به‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان