کوردستانی
به هۆى رووداوێكه‌وه دابه‌شكردنى ئاوى دوكان - سلێمانى وه‌ستا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەهۆی پێكدادانى دوو تانکەری سووته‌مەنی و گڕگرتنیان و رژانی سووتەمەنی بۆ ناو زێی دوکان، دابەشکردنی ئاوی دوکان – سلێمانی وەستا و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەر سەلامەتی ته‌ندروستیی هاوڵاتییان تاوه‌کو دڵنیا دەبینەوە لە پاک بوونەوەی ئاوی زێیەکە، دابه‌شكردنى ئاو ده‌وه‌ستێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی دوو بارهەڵگری سووتەمەنی لە قەزای دوکان، هەندێک سووتەمەنی کەوتووەتە زێی دوکانەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەین لەبەر سەلامەتی تەندروستییان و سەلامەتی پڕۆژەکانمان هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی، دابەشکردنی ئاو تێدا وەستاوە تاکو دڵنیا دەبینەوە لە پاک بوونەوەی ئاوی زێیەکە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە قەزای دوکان دوو بارهەڵگری سووتەمەنی بەیەکیاندادا و سووتان، بەهۆیەوە هەندێک سووتەمه‌نی کەوتووەتە ناو زێی دوکان، ئه‌مه‌ش بۆ جارى دووه‌مه به هۆى گرفتى تێكه‌ڵبوونى سووته‌مه‌نى بۆ ناو زێكه دابه‌شكردنى ئاو بووه‌ستێت.
پ ح ع