کوردستانی
پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دوو بۆ حەوت پلە بەرز دەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە ناوچەكانی گەرمیان دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 29ی ئادار، ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتەكاندا لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە.
پێشبینیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بۆ پلەكانی گەرما بەم جۆرەیە:
هەولێر: 25
سلێمانی: 23
دهۆك: 24
هەڵەبجە: 22
كەركوك: 27
گەرمیان: 30
ئ پ