کوردستانی
وێستگەی 132 كەیڤی دوو لە گەرمیان جێبەجێ دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پرۆژەی وێستگەی 132 كەیڤی دوو لە كەلار لە قۆناغی كۆتایی جێبەجێكردنیدایە و بە تەواوبوونیشی بەشێكی زۆری كێشەی كارەبای گەرمیان چارەسەر دەبێت.
ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند، پرۆژەی 132 كەیڤی دوو یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كە لە ئێستادا لە قۆناغی كۆتاییدایە.
وتیشی، ئەو پرۆژەیە بە بڕی 18 ملیار و 380 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت و تا ئێستاش نزیكەی لەسەدا 75 ی كارەكانی تەواو بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە و كەوتنەكاری، بەشێكی باش لە كێشەكانی كارەبا لە سنورەكە چارەسەر دەبێت و كاریگەریی باشی دەبێت لەسەر زیادكردنی سەعاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان.
ئ پ