کوردستانی

نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریدەكرێت

مەودا میدیا-
بەپێی ئەو نرخەی كە خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان دیارییان كردووە، بۆ مانگی ئادار نرخی یەك ئەمپێری كارەبای موەلیدە لە نێوان 14 بۆ 15 هەزار دینار دەبێت. 

عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە هەلییەكانی سلێمانی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی رۆژانە 11 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە دەدرێت بە هاوڵاتییان، بەو پێیەش تا كۆتایی ئەم مانگە 350 كاتژمێر كارەبایان پێدەدرێت. 

وتیشی، بەپێی نرخی سووتەمەنی بۆ ئەم مانگە بۆ هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە 41 دینار دیاریكراوە، بە لێكدانەوەی ئەو بڕەش لەو گەڕەكانەی رۆژانە 11 كاتژمێر كارەبای مۆلیدەیان پێدراوە، بە نزیكەیی 14 هەزار و 500 دینار بۆ یەك ئەمپێر وەردەگیرێت. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە هەندێك لە گەڕەكانی شاری سلێمانی 24 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە بە هاوڵاتییان دەدرێت، لەو گەرەكانەش بۆ یەك ئەمپێر 21 هەزار دینار وەردەگیرێت لە هاوڵاتییان و جیاوازە لە گەڕەكەكانی تر. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن