کوردستانی
ئێسكەپەیكەرێكی مێژوویی لە گەرمیان دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گوندێكی گەرمیان ئێسكەپەیكەرێكی مێژوویی دەدۆزرێتە و دواتریش بەبێ ئاگاداریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی گەرمیان دەبرێتە شاری سلێمانی.
ساڵح محەمەد سەمین، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند، لە گوندی مەسرۆلكانی ناحیەی رزگاری لە ناو جۆگەلەیەكی ئاوی لافاوەكەی هەفتەی رابردوودا، لەلایەن خەڵكی گوندەكەوە ئێسكە پەیكەرێكی گەورەی مێژووی دۆزراوەتەوە.
وتیشی، دواتر لەلایەن چەند مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانییەوە بەبێ ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تری گەرمیان، ئێسكە پەیكەرەكە براوەتە شاری سلێمانی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای ئاگاداربوونیان لەو كارە قسەیان لەگەڵ مامۆستاكان كردووە و بەڵێنیان داوە دوای تەواوبوونی پشكنین و توێژینەوەكان لەسەر ئێسكەپەیكەرەكە بیگەڕێننەوە بۆ مۆزەخانەی گەرمیان.
باسی لەوەشكرد، لیژنەیەكی هاوبەشی لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان و زانكۆی گەرمیان و زانكۆی سلێمانی پێكهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو ئێسكە پەیكەەرە.
ئ پ