کوردستانی

پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینییکراوی 48 کاتژمێری داهاتووى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە30ى ئازارى 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم له‌ راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، کەشوهەوا بە گشتیی لە نێوان ئاسمانی ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ هەینی بەرزدەبێتەوە.

راشیگه‌یاندووه‌، کەشی پێشبینییکراوی سبەینێ یەک شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و خێرای باش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکاندا 1-3 پلە بەرزدەبێتەوە.

پلەکانی گەرمای بەشیک لە ناوچەکانی هەرێم :
هەولێر:26 
سلێمانی:23
دهۆک: 25
زاخۆ: 25
هەڵەبجە: 23
کەرکوک: 29
گەرمیان: 31


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان