کوردستانی
خانه‌نشینانى هه‌رێم داوا ده‌كه‌ن مووچه‌كانیان هاوشێوه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینانى عیراقی لێبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
خانەنشینانی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ى مووچه‌كانیان داوا ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ى مووچەی خانەنشینانی عیراق بکرێت و چی تر دواشنەکەوێت، له ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنیش داوا له سه‌رجه‌م خانه‌نشینان ده‌كه‌ن گردنه‌بوونه‌وه‌ى سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامبده‌ن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، خۆیان سه‌رپشك بكرێن له هه‌لبژاردنى بانك بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌كانیان له داهاتوودا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى ئازارى 2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا نوێنەری خانەنشینانی هەرێمی کوردستان وتى، خانەنشینانی عیراق مووچەی مانگی چوار وەردەگرن و دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان، بەڵام خانەنشینانی هەرێم مووچەی مانگی دوو وەردەگرن.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌وان داوا دەکەن مووچەکانیان هاوتای عیراق بکرێت و چی تر دابەشکردنی دوانەکەوێت، بڕوایان بەوە نییە کە کێشەی سیاسیی لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان هەبێت، چونکە بڕیاری هاوتاکردنی مووچە لە دادگای فیدڕاڵییەوە دەرچووە و دەبێت هەمو لایەنێک پێوەی پابەند بێت.
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانێكه‌دا راشیگه‌یاند، داواكارن خانەنشینان سەرپشک بن لەوەی مووچەکانیان لە رێگەی هەژماری من یان لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە دابەش بکرێت، ئەوەش ئاشکرایە کە بەهۆی بانکە ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستانەوە پارەی دانراوی چەندین کەس فەوتاوە.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى خانه‌نشینان، داواى لە خانەنشینانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان كرد، لە ئەگەری دواکەوتنی مووچەكانیان ، بە تایبەتی خانەنشینانی شاری هەولێر هەڵوێستیان هاوشێوەی ئەوان بێت و دژی دواکەوتنی مووچەکانیان گردببنەوە و ناڕەزایی دەببڕن.
پ ح ع