کوردستانی
ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان بۆ شه‌وانى قه‌در ده‌كرێنه‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و 20 رۆژ له مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز تێده‌په‌ڕێت و موسڵمانان پێده‌نێنه ناو 10 شه‌وى كۆتایی كه شه‌وانى قه‌در ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وقافى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر وه‌ك ساڵانى پێشووتر ده‌رگاى سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان كراوه ده‌بن.
ته‌ها شێخ عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيى گشتیی ئه‌وقافى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رايگه‌یاند، هه‌ر وه‌ك ساڵانى پێشوو بۆ شه‌وانى قه‌در ده‌رگاى سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان كراوه ده‌بن.
وتیشى، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به شوێنانى تره‌وه نییه كه بایكۆت بكرێت یاخود نا، مزگه‌وت ماڵى خوایه و كراوه ده‌بێت و پێشوازییه‌كى گه‌رم له موسڵمانان ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به كاتى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كانیش بۆ ده‌ستپێكردنى قه‌در، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هه‌ر مزگه‌وتێك به پێى رێنمایی مزگه‌وته‌كه خۆى كار و به‌رنامه‌كانى شه‌وه‌كه به‌رێوه ده‌چێت، هه‌یانه له كاتژمێر 10ى شه‌و هه‌یانه له كاتژمێر 11ى شه‌و یان 12ى شه‌و ده‌ستپێده‌كه‌ن و به پشتیوانى خواى گه‌وره به‌بێ هیچ گرفتێك به‌رێوه‌ده‌چێت.
پ ح ع