کوردستانی

مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن خۆى دا به‌ده‌سته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن خۆى دا به‌ده‌سته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى پارتیی دیموكراتیی كوردستان و خاتتوو ئه‌لینا رۆمانسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق كۆبونه‌وه‌.

بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى له‌وه‌كردووه‌ " شەڕی برسیكردنی خەڵكی كوردستانیان كردووە بۆ بێزاركردنی خەڵك، عیراق لەمێژە سیاسەتی گۆشەگیركردن و لاوازكردنی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەبەر و ئێستەیش دادگەی فیدراڵیی وەك چەك و ئامرازێك بۆ بەردەوامیی ئەو سیاسەتە بەكار دەهێنرێت".

له‌ باره‌ى هه‌ڵبژاردن باسى له‌وه‌شكردووه‌ "پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنە بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردنێك دایە كە شەفاف بێت و تەعبیر لە ئیرادەی گەلی كوردستان بكات و دوور بێت لە دەستوەردانی دەرەكی".

وتيشى "هەڵوێستی پارتی و تێبینییەكانی زۆر وونن و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە سیاسییەكانی عيراق كرد كە پاڵپشتی هەڵبژاردنێكی بێگەرد و شەفاف و یاسایی و دوور لە هەر جۆرە دەستوەردانێك بن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان