کوردستانی
شۆفێری ئۆتۆمبێلێک گیانی لەدەست دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هاتوچۆى گهرمیان بڵاویكردهوه، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر لە گوندی کەواچەرموو وەرگەڕاو بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا
بهپێى راگهیهندراوێكى هاتوچۆى گهرمیان "ئێوارەی ئەمڕۆشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری بۆ سەر رێگای سەرەکی هاتووە لە گوندی کەواچەرموو کۆنترۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوە".
باس لهوهشكراوه "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی 1967ه، دانیشتوی قەزای کەلارە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەستی پێکردووە".
ع،ه