کوردستانی
بافڵ تاڵهبانی پهیامێكى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بافڵ جهلال تاڵهبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردسان بهبۆنهى جهژنى قیامهى حهزرهتى مهسیح پهیامێكى بڵاوكردهوه.
دهقى پهیامهكهى
بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەربێت) جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی، کلدانیی سریانی و ئاشوورییەکان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و ئارامیدا بەسەربەرن.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە سیاسەتی نەگۆڕ و پابەندیی هەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتە و ئاینزاکان دەکەمەوە، هەرێمی کوردستان لانکەی ئاشتی و پێکەوەژیان بووە و هەوڵەکانمان بۆ هێشتنەوەی ئەو فرەڕەنگییە بەردەوامدەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان