کوردستانی
كه‌سێك به تۆمه‌تى ساخته‌كارى له گرێبەستی کڕێنی شوقە ده‌سگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
تۆمه‌تبارێكى به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، به ساختەکردنی گرێبەستی کڕێنی شوقە، له لەلایەن نوسینگەى ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیرکرا.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 31ى ئازارى 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشكراى كرد، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە، تۆمەتبارێكی بەناسنامە عەرەب دەستگیركرا كە هەستابوو بە ساختەكردنی گرێبەستی كڕینی شوقە.
راشیگه‌یاندووه، لە ئێستادا تۆمەتبار به ناوى ( ف، ع، ر) لە دایكبووی 1970 كە پێنج سكاڵای لەسەرە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 289-298 ی یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پۆلیس ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر لەسەر هەمان دۆسییە دەستگیركراوە.
پ ح ع