کوردستانی
كهشى ئهمڕۆ و سبەینێ بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم، له راگهیهندراوێكیدا پێشبینییەکانی کەشی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردهوه و ئاماژه بهوهدهكات، به گشتیی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.
له راگهیهندراوهكهى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، كه ئەمڕۆ یەک شەممە31ى ئازارى 2024، بڵاویکردوەتهوه و رایگهیاندووه، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و ناوچە سنوورییەکان، بە گشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.
روونیشیكردووهتهوه، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ و دوێنێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیيکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
زاخۆ: 28
هەڵەبجە : 26
کەرکوک : 27
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران : 17
گەرمیان : 29
پ ح ع