کوردستانی
قوباد تاڵهبانى: دواکەوتنی لهوه زیاترى هەڵبژاردن زیان بە هەرێم دەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، هیوا دهخوازێت هەموو لایەنەکان هەستیاری قۆناغەکە و گرنگی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگرن و ئاماژه بهوهشدهكات، دواکەوتنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە هەرێم دەگەیەنێت و یەکێتیی جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکاتەوە.
نوسینگهی قوباد تاڵەبانی، ئهمڕۆ یهك شهممه31ى ئازارى 2024، له راگهیهندراوێكدا ئاماژه بهوهدهكات، كه قوباد تاڵهبانى، سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی کرد و لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەن کۆبووەوە، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئێستای یەکێتیی و پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا.
ئهوهش هاتووه، سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی یەکێتیی، هەڵسەنگاندن بۆ رێکخستنەوە و گۆڕانکارییەکانی ناو ئۆرگانەکانی یەکێتیی بەپێی بڕیار و راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم کرا و پەرۆشی و هەستی بەپرسیارێتی بەرپرسان و کادرانی یەکێتیی لە هەمو رێکخستن و ئۆرگانەکاندا بۆ خۆنوێکردنەوە و باشتر بەڕێوەبردنی کاروبارەکان بەرز نرخێندرا، بە جۆرێک کە ئەو تەبایی و یەکڕیزییەی ئێستای ناو ریزەکانی یەکێتیی هەیە، پێویستە زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
ئهوهش خراوهتهڕوو، هەر لە کۆبونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، قوباد تاڵەبانی، جەختی کردەوە کە یەکێتیی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ هەڵبژاردن و ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتیی جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکاتەوە کە هەم لەلایەن خەڵک و هەم لەلایەن چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە شایەدی لەسەر پاکی و بێگەردییەکەی بدرێت.
ههر له راگهیهندراوهكهى نوسینگهى قوباد تاڵهبانى، ئهوهش هاتووه، لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هیواشی خواست هەموو لایەنەکان هەستیاری قۆناغەکە و گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگرن و دواکەوتنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە هەرێم دەگەیەنێت
پ ح ع