کوردستانی

پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتمانیی زیاد ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتمانیی زیاد ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتمانیی تاوه‌كو مانگى پێنج زیاد ده‌كات و خشته‌ى كاره‌باى موه‌لیده‌كانیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ده‌شڵێت، لە رۆژانی جەژنیشدا كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانیی كوژایەوە پێویسته‌ كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگەیاند، له‌ دوو رۆژى رابردوودا پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتمانیى 12 بۆ 13 كاتژمێر زیادى كردووه‌ و پێشبینیش ده‌كه‌ین له‌ داهاتوودا كاره‌با زیاتر بدرێت به‌ هاوڵاتییان.

وتیشى، هۆكارى زیادبوونى كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما و كه‌مبوونه‌وه‌ى خواستى هاوڵاتییان، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌گشتیی تاوه‌كو مانگى پێنج دۆخى كاره‌با باش بێت.

سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارى له‌ خشته‌ى پێدانى كاره‌باى موه‌لیده‌كانیش، وته‌بێژه‌كه‌ى كاره‌باى سلێمانى باسى له‌وه‌كرد، لە ئەمڕۆوە تا یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان موه‌لیدە ئەهلییەکان رۆژانە لە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 5:00ی به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن و لە رۆژانی جەژنیشدا كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانیی كوژایەوە پێویسته‌ كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

روونیشى كرده‌وه‌، لە دوای جەژن تاوەکو كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر 12:00ى پاشنیوەڕۆ تاوەکو 1:00ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تاوەکو 8:00ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان لە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆوە كاردەكەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان