کوردستانی
پرسى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا به كوێ گه‌شتووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بریاره ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زیرى شاره‌وانیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاره‌وانییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت كۆببێته‌وه و پرسى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا تاوتوێ بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌وانیى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هیچ رێكارێك نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و هیچ شتێك نه‌كراوه، وه زانیاریشمان نییه كه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامده‌درێت.
وتیشى، تاوه‌كو دواى كۆبوونه‌وه‌كه ناتوانین هیچ قسه‌یه‌كى له‌سه‌ر بكه‌ین كه دابه‌شكردنى زه‌وی چۆن ده‌بێت و كه‌ى ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پرسى دابه‌شكردنى زه‌وى ته‌نها په‌یوه‌ندیى به شاره‌وانییه‌وه نییه به‌ڵكو بابه‌تێكى په‌یوه‌سته به كشتوكاڵیشه‌وه.
رۆژى چوار شه‌ممه 27ى ئازارى 2024، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامدا و بڕیاریدا به دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
پ ح ع