کوردستانی

ده‌یان هه‌زار واژۆ دژى هه‌ژمارى من كۆكراونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌یان هه‌زار واژۆ دژى هه‌ژمارى من كۆكراونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ مامۆستایانى ناڕازى له‌ سلێمانى هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى واژۆیان ده‌ستپێكردووه‌ دژى هه‌ژمارى من و ده‌یان هه‌زار واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه‌.

سامان عه‌لى، نوێنه‌رى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ سنورى سلێمانى و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌وروبه‌رى هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى من ده‌ستیپێكردووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "واژۆیه‌كى زۆر كۆكراوه‌ته‌وه‌ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیش به‌رده‌وام په‌یوه‌ندى به‌ كه‌مپینه‌كه‌ ده‌كه‌ن و واژۆ دژى هه‌ژماره‌كه‌ ده‌كه‌ن".

وتیشى "تائێستا نزيكى 20 هه‌زار واژۆ دژى هه‌ژمارى من كۆكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ رۆژانى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین، دواتر راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریان ده‌كه‌ین".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان