کوردستانی

پارتى خۆى دا به‌ده‌سته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى خۆى دا به‌ده‌سته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پارتیی دیموكراتيى كوردستان به‌ته‌واى له‌ باره‌ى هه‌ڵبژاردن بڕیاریداوه‌ ناوى كاندیده‌كانى راده‌ستى كۆمسیۆن نه‌كات، چونكه‌ ده‌زانێت بچێته‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ شكستى گه‌وره‌ چاوه‌ڕێى ده‌كات.

سەربەست لەزگین, ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیی دیموكراتى كوردستان رایگەیاند " پارتی هەڵوێستی جێگیرەو نەگۆڕاوە له‌ باره‌ى هه‌ڵبژاردن، جەخت لە دواین بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیمان دەكەینەوە و بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناكەین بەم رێگایەی ئێستا". 

وتیشى "دوامان لە كۆمیسیۆن نەكردووە مۆڵەتەكە درێژبكاتەوە، لیستی كاندیدەكانیشمان پێشكەش بە كۆمیسیۆن ناكەین ئەمڕۆ".

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق تا كاتژمێرى 12ى ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ وەك دواین مۆڵەت دیاریكردووە بۆ پێشكەشەكردنی لیستی كاندیدو هاوپەیمانێتیەكان, بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan