کوردستانی
به درۆن هێرشكرایه سه‌ر كفرى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌مێك پێش ئێستا، له قه‌زاى كفرى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو باس له‌وه ده‌كرێت له رێگه‌ى درۆنه‌وه بووه، به‌هۆیه‌وه ماڵى كه‌سایه‌تییه‌كى توركمان به ئامانج گیراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له میوانخانه‌ى هۆزى به‌یات كه هۆزێكى توركمانن روویداوه و كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌و هۆزه كوژراوه".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان حسێن عه‌لوه‌ش كه‌سایه‌تى دیارى ئه‌و هۆزه كوژراوه و برینداربوونیش هه‌یه".
ساهر عه‌لى، قائیمقامى قه‌زاى كفرى به مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هه‌تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه ئایا ئه‌و رووداوى ئه‌مڕۆ درۆن بووه یان به ته‌قینه‌وه ئه‌نجامدراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
ع،ه