کوردستانی
ده‌ست به بڕینى كاره‌باى ماڵان كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سه‌یدسادق هه‌ڵمه‌تێكى بڕینى كاره‌باى نایاساییان ده‌ستپێكرد و چه‌ندین كاره‌بایان بڕى.
ئاسۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سەیدصادق رایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە تیمەکانی چاکسازیی سەیدصادق و تیمی زیادەڕۆیی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەیدصادق لە سنوری گوندی کانی پانکە، هه‌ڵمه‌تێكى بڕینى كاره‌بایان ئه‌نجامدا".
وتیشى "له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا کارەبای 50 دوکان و شوێنی بازرگانییان بڕدرا، کە بەزیادەڕوی لەژێر هێڵەکانی کارەبا رایانكێشابوو، هەروەها هەندێک دوکانیش بەنایاسایی و سەرپێچی کارەبایان راکێشابوو".
ع،ه