کوردستانی
به‌غدا پاسپۆرتى ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى كوردى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق بڵاویكرده‌وه، پاسپۆرتى ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى له حزبه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق هاتووه " پێویستە ئەو کەسانە لە هەر شوێنێکی عیراق ببینرێن، دەستبەجێ دەستگیر بکرێن و رادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکرێنەوە".
باسى له‌وه‌شكردووه "پاسپۆرتی عیراقی ئەم کەسانەی خوارەوە هەڵوەشاوەتەوە.
محەممەد نەزیف ئیبراهیم لەتیفوڵڵا (نەزیف قادری)
مستەفا محەممەد ئەمین (مستەفا هیجری)
شەهریار ئیسماعیل ئیبراهیم
ناهید مێهران حسامەدین
کاوە ڕۆستەم فەتاح (کاوە بەهرامی)
دارا خاڵس ئەحمەد (دارا ناتق) .
تاهیر خالید عەلی (تاهیر مەحمودی)
پێشتریش حکومەتی عیراق لە 16ى مانگی شوباتى 2024 پاسپۆرتی عیراقی مستەفا هیجری، سەرۆکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی هەڵوەشاندبووەوە، بۆ جاری دووەم ناوی مستەفا هیجری هاتووه.
ع،ه