کوردستانی
ئاگرەکەی دهۆک زیانی ملیۆنان دۆلاری داوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگر لە بازاڕی چەلێ لە شاری دهۆک کەوتەوەو بەهۆیەوە دەیان دوکان سوتاون و زیانێکی زۆری ماددیشی هەبووە.
دوکاندارەکان باسیان لەوەکرد بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبووە.
دوکاندارەکان ئەوەیان راگەیاند" لەو ئاگرەدا دوکانەکانیان بەتەواوی سوتاون و زیانێکی زۆری ماددیان کردووەو زیانەکانیش بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێن".
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند" ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
ع،ه