کوردستانی
قه‌ره‌بووى شۆفێران ده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى حه‌وت رۆژ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیانكرد و مامه‌ڵه‌ى شۆفێرانیان به‌ڕێنه‌كرد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ده‌ڵێت، قه‌ره‌بووى ئه‌و شۆفێرانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌و ماوه‌یه مامه‌ڵه‌كانیان راگیراوه.
عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى نه‌دانى مووچه و دواكه‌وتنى، كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیانكرد و حه‌وت رۆژ ده‌وامیان نه‌كرد".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و شۆفێرانه‌ى مامه‌ڵه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان هه‌بووه له‌و ماوه‌یه و سزا چووه‌ته سه‌ر به‌سه‌رچوون و دواكه‌وتنى مامه‌ڵه‌كانیان له‌و ماوه‌یه كه بایكۆت بووه غه‌رامه‌یان بۆ حساب ناكرێت وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ ئه‌و ماوه‌یه بایكۆت بووه".
وتیشى "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزاى ئه‌و شۆفێرانه ناسڕدرێته‌وه كه له كامێرا یان به هه‌ر جۆرێكى تر له‌و ماوه‌یه سزایان بۆ كراوه".