کوردستانی
یەكێتی نایەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ررایگەیاند، حزبەكەی لیستی ناوی كاندیدەكانی پێشكەش بە كۆمسیۆن كردووە و نایەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەهیچ شێوەیەك دوابكەوێت.
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا و نامانەوێت دوابخرێت.
وتیشی، دەمانەوێت هەڵبژاردن لەو ماوەیەی لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق دیاریكراوە بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، یەكێتی دەیەوێت هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەشداریی هەڵبژاردنەكە بكەن، بەڵام لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن نین.
ئ پ